Halime Afra Aksoy
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی لیبیا كه زیاتر له چوار مانگه به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه گه‌شته‌كانیان راگیراوه، به ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م گه‌شت بۆ توركیا ده‌ستیان به گه‌شته‌كانیان كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میسراتهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه كۆمپانیای تایبه‌تی لیبیان وینگس ئێرلاینس، به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی مه‌ده‌نییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌نجامداوه كه بۆ توركیا بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دووه‌م گه‌شت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه كۆمپانیای ئه‌فریقیا ئێروه‌یس-ی سه‌ربه حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و ئاماده‌كاریشی بۆ كراوه.
حكوومه‌تی لیبیا له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی په‌تای كۆرۆنادا له ١٥ی ئاداردا باری نائاسایی راگه‌یاند و سنووره وشكانیی و ئاوییه‌كانی داخست.
به‌پێی دوایین ئامار، تا ئێستا له لیبیا ٦٠ كه‌س به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و دوو هه‌زار و ٦٦٩ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، هه‌روه‌ها ٥٥٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.