Rewa Mahmood Hasan
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
دوای ئەوەی کە رۆژی هەینیی مزگەوتی ئایاسۆفیا-ی گەورەی شەریف بەڕووی خوداپەرستیدا کرایەوە، دڵخۆشییەکی زۆری لە جیهانی موسمڵماناندا دروست کرد و زۆرێک لە موسڵمانان ئاواتەخوازن دوای کۆتایی هاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بتوانن سەردانی ئەو مزگەوتە بکەن و نوێژی تیادا ئەنجام بدەن.
كارگێڕی ئهنجوومهنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، محەمەد حەکیم رایگەیاند کە ئاواتەخوازە لە دوای کردنەوەی سنوورەکان و هەڵگرتنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سەردانێکی مزگەوتی ئایاسۆفیا بکات و نوێژی تیادا ئەنجام بدات.
محەمەد حەکیم لەسەر ئاستی تاکە کەس و وەک موسڵمانێک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پێی وایە کە کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا جێگەی شانازیە و مایەی دەستخۆشیە و گوتی: "پیرۆزبایی گۆڕینی بە مزگەوت و ئەنجامدانی یەکەم نوێژی ھەینیی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا لە سەرجەم موسڵمانان دەکەم. ئینشائەڵڵا سەرەتایەکە بۆ گێڕانەوی سەدان مزگەوتی موسڵمانان کە داگیرکراون و کراون بە کڵێسا، پەرستگا ولەورگا! لە ئەورووپا".
كارگێڕی ئهنجوومهنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، محەمەد حەکیم ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵانێکی زۆر ئەو مزگەوتە داخرا، لەگەڵ ئەوەی ٤٠٠ ساڵ زیاتر وەک مزگەوت خوداپەرستی تیادا دەکرا، بۆیە زۆر دڵخۆشم بە کردنەوەی مزگەوتەکە بەڕووی موسڵماناندا و هەنگاوێکە جێگەی دەستخۆشییە.
محەمەد حەکیم سەبارەت بە کاردانەوەی جیهانی رۆژئاوا رایگەیاند کە بەدەیان مزگەوت لە ئەورووپا کراونەتە کڵێسا و شوێنی پەرستشی ئایینەکانی تر و گوتی: "وەک بیستوومە هەندێک مزگەوت لە ئەورووپا تەنانەت کراونەتە لەوەرگا، وڵاتانی ئەورووپا کە بانگەشەی دیموکراسیی دەکەن، نابێت و بۆیان نییە پێیان ناخۆش بێت کە مزگەوتێک دووبارە بەڕووی موسڵماناندا دەکرێتەوە کە دوای فەتحکردنی لە سەردەمی سوڵتان محەمەد فاتیح کراوەتە مزگەوت".
كارگێڕی ئهنجوومهنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، محەمەد حەکیم راشیگەیاند کە هەندێک لە وڵاتانی موسڵمان ئەجیندای سیاسییان تێکەڵ بەو دۆسیەیە کردووە و کاردانەوە دەنوێنن کە ئەمەیش بەکارێکی خراپ وەسف دەکات و گوتی: "نیگەرانین بەرامبەر ئەو نیگەرانیانەی لە وڵاتانی ئیسلامی نیشان دەدرێت لەهەمبەر کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیادا بەڕووی موسڵماناندا، کاردانەوەی موفتی میسر بەکارێکی خراپ وەسف دەکەین، هەرچیەک بێت، هەنگاوێکی زۆر باشە و مایەی دڵخۆشیە کە مزگەوتێک دوای چەندین ساڵ جارێکی تر دەکرێتەوە بەڕووی موسڵماناندا".
محەمەد حەکیم گوتیشی: "منێكى ئیسلامى ناتوانم رقم له سوڵتان محەمەد فاتیح بێت كه فهتحى قوستەنتینیەی كردووه، پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) له باسى قوستەنتینیەدا فەرموویەتی: ((لَتُفتَحنَّ القُسطنطينيةُ ولنِعمَ الأميرُ أميرُها ولنعم الجيشُ ذلك الجيشُ)) واتا: فهتحى ئهو شاره دهكهن و چاكترین سهركرده، سهركردهی سوپاكهیه و باشترین سوپایش ئهو سوپایەیە، بۆیه سهركردهیهك كه پێغهمبهر بهچاكه باسى كردبێت من خۆشم دهوێت جا توركه، عهرهبه، فارسه و ههر نهتهوهیهكه.
كارگێڕی ئهنجوومهنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، محەمەد حەکیم ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر ئارەزوویەتی لەدوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان و هەڵگرتنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سەردانێکی ئەو وڵاتە بکات و لەناو مزگەوتی ئایاسۆفیادا نوێژ بكهت.