Mücahit Aydemir
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
تەڕابڵوس - AA
راگەیەندرا کە لانیکەم ٧٥ کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا خنکان.
بەپێی ئەو لێدوانانەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(IOM)، لەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە رزگاریان بووە، لە ئاکامی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕێنەوە بۆ ئەورووپا، زیاتر لە ٧٥ کۆچبەری نایاسایی خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە ئەو ١٥ کۆچبەرەی کە رزگاریان بووە ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دواین کارەسات کە روویداوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە ھەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.