Gülşen Topçu
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
ته‌رابلوس – AA
حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند کە ١٠ چه‌كداری سەربە هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵی كوده‌تاچی، خه‌لیفه حه‌فته‌ر له پێكدادانه‌كانی ته‌رابلوسی پایته‌ختدا، كوژران.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، محه‌مه‌د كونونو به ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" راگه‌یاندووه، چه‌كدارانی خەلیفە حه‌فته‌ر به پشتیوانی چوار تانكی ئیمارات دزه‌یان كردبووه سه‌ر پردی فوروسییه له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌رابلوس.
محەمەد كونونو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له چه‌كداران هاتوونه‌ته ده‌ست و له ئاكامی پێكدادانێکدا،١٠ چه‌كداری سەربە خەلیفە حه‌فته‌ر كوژراون و ١٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندراون.