Ömer Faruk Yıldız,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
كوالا لامپور - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی G-20 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌ده‌م ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان و به‌هێزكردنی هاریكاریمان''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەرلە لووتكه‌ی G-20 كه له شاری ئۆساكای ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ رۆژنامه‌ی Nikkeiی ژاپۆنی دوا و باسی لەو كۆبوونه‌وه‌یه كرد كه له لووتكه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌دات، رێككه‌وتنی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانیی S-400 له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌ڵبژاردنه دووباره‌كه‌ی ٢٣ی حوزه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ و رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ئابووریی له‌گه‌ڵ ژاپۆن كه دانوستان له‌باره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌ركۆماری توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له لووتكه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات گوتی: ''له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی G-20 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌ده‌م ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان و به‌هێزكردنی هاریكارییمان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له سه‌ردانی به‌ڕێز تره‌مپ ده‌كرێت بۆ توركیا له مانگی ته‌مووزدا''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌توانن دۆناڵد تره‌مپ رازی بكه‌ن به‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیادا نه‌سه‌پێنێت به هۆی كڕینی مووشه‌كی S-400 گوتی: ''به‌باتی ده‌ستخستنی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400، سه‌ودایه‌كه كراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه ئه‌منییه‌كانی وڵات بەپهله. هه‌وڵه‌كه‌مان بۆ ده‌ستخستنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی دژبه مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان بۆ ئێمه كاری له پێشینه‌ییه. ده‌ستخستنی S-400 له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنی ئه‌و سیستمه''.
گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی هەیە لەسەر ئەو پرسە. ئومێدەوارم لەگەڵ ترەمپ لە G-20دا بەوردەکارییەوە لەسەر ئەم پرسە قسە بکەین. لەڕاستیدا بەڕێز ترەمپ لەبارەی S-400ەوە نیگەرانیەکانی تورکیا، بۆچی پێویستی بە سیستەمێکی لەو چەشنەیە، چۆن گەیشتووینەتە ئەم دۆخە، هەموو ئەمانە باش دەزانێت. تا ئێستا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکان، بەدەر لە دروستکردنی کۆمیسیۆنێکی هاوبش چەندین داخوازی ترمان پێشکەشکردووە. بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و بەلاڕێدابردن سوودی بۆ کەس نابێت. لەو باوەڕادام کە پرسی S-400 لە چوارچێوەی ستراتیجی هاوبەش و هاوپەیمانێتیدا چارەسەری دەکەین.
- تورکیا بازاڕێکی پرۆژەی F-35 نییە بەڵکو هاوبەشێتی
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی پرسیارێکەوە کە ئایا ئەگەر ئەمریکا تورکیای لە پرۆژەی فڕۆکەی جەنگی F-35 دەرکرد و سزای بەسەردا سەپاند وەڵامی چی دەبێت گوتی: ''بۆ پرۆژەی F-35 یەک ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارمان داوە. ئەگەر بکەونە هەڵمەتێکی هەڵەی لەو چەشنەوە ئەوا پرسەکە دەبەینە دادگای تەحکیمی نێودەوڵەتی. ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا داومانە داوای دەکەینەوە''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زیاتر لەو بارەیەوە دوا و گوتی: ''تورکیا بازاڕێک نییە بۆ F-35 بەڵکو هاوبەشێتی، زۆرێک لە پارچەکانی F-35 لە تورکیا بەرهەم دێت''.
سه‌ركۆماری توركیا دواتر ئاماژەی بەوەدا کە بەدرێژای G-20 گفتوگۆ ئەنجام دەدەن لەسەر پرسەکان لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەهەموو رەهەندەکانییەوە قسەی لەسەر دەکرێت پێشهاتەکانی سووریا هەڵدەسەنگێنین و گوتی: ''سزاکانی CAATSA (سەپاندنی سزا بەرامبەر دوژمنەکانی ئەمریکا وەک کاردانەوە) بەرامبەر تورکیا پەیڕەو ناکرێت چونکە ئەم هەنگاوەمان (کڕینی S-400)پێش جێبەجێکردنی CAATSA ئەنجامداوە. هیوادارم بە باشترین ئەنجامەوە ئەم پرسە کۆتایی پێ بهێنین".