Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
له دوو كاتژمێری رابردوودا، هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، دووجار ناوچه‌یه‌كی نزیك دەیه‌مین خاڵی چاودێری ئاگربه‌ستی سوپای توركیایان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب كرده ئامانج.
هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به تۆپ و هاوه‌ن ناوچه‌ی نزیك دەیەمین خاڵی چاودێری توركیایان له ناوچه‌ی زاویا سەربە گونده‌واری باشووری ئیدلب تۆپباران كرد.
به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه زیانی ماددی به‌ر ناوچه‌كه گه‌یشت.
شه‌وی رابردوو سوپای توركیا زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان، چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی ئه‌و خاڵه چاودێریه كرد.
رژێم پێشتر له ٢٩ی نیسان و چوار، ١٢ و ٣١ی ئایار و هه‌شتی حوزه‌یراندا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبووه ئامانج.