Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "له‌رووی مێژووییه‌وه قه‌ته‌ر له ئاستێكی زۆر باڵادا پشتیوانی تیرۆر ده‌كات. پێویسته پشتیوانی دارایی بۆ تیرۆریزم رابگرین. له دوای كۆبوونه‌وه‌مان بڕیارماندا قه‌ته‌ر بانگهێشت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنێت به پشتیوانی كردنی تیرۆر لە رووی داراییەوە".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری رۆمانیا، كلاوس لۆهانیس، تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه دووا كه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه قه‌ته‌ر پشتیوانی له تیرۆر كردووه و، گوتی: "له‌رووی مێژووییه‌وه قه‌ته‌ر له ئاستێكی زۆر باڵادا پشتیوانی تیرۆر ده‌كات. پێویسته پشتیوانی دارایی بۆ تیرۆریزم رابگرین. له دوای كۆبوونه‌وه‌مان بڕیارماندا قه‌ته‌ر بانگهێشت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنێت به پشتیوانی كردنی تیرۆر لە رووی داراییەوە".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ترمپ، باسی له‌وه كرد كه له سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردوویدا بۆ سعوودیه، وڵاتانی ناوچه‌كه هاتوونه‌ته لای و سه‌باره‌ت به قه‌ته‌ر سكاڵایان كردووه و، گوتی: "پاش ئه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بریاردهراندا كۆبوویه‌وه و، له‌باره‌ی قه‌ته‌ره‌وه گه‌یشتن به ئه‌نجامێك".
ترەمپ داوای لە هەموو ئەو وڵاتانە کرد کە پشتیوانیی تیرۆر دەکەن، ''دەستبەجێ ئەو پشتیوانییانە رابگرن'' و رایگەیاند "هێشتا کێشەکانمان چارەسەر نەکردووە، بەڵام چارەسەریان دەکەین''.
گوتیشی: ''خوازیاری ئەوەین قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە (لەبارەی کۆتاییهێنان بە پێشکەشکردنی پشتیوانیی دارایی بە تیرۆر) کاری زیاتر و بەشێوەیەکی خێراتر ئەو کارانە بکەن''.
دۆناڵد ترەمپ باسی لە لووتکەکەی ریاز کرد و سوپاسی سعوودیە و شای ئەو وڵاتە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و سەرکردە بەشدارەکانی دیکەی لووتکەکەی کرد و گوتی: ''هیوادارم ئەو لووتکەیە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە پشتیوانییکردنی تیرۆر لە رووی داراییەوە''.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا داوای لە هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن کردبوو، گەمارۆکانی سەر قەتەر سووک بکەن.
هەریەک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات، میسر و یەمەن دوای ئەوەی قەتەریان بە ''پشتیوانییکردنی تیرۆر تاوانبارکرد''، رایانگەیاند کە پەیوەندییە دیبلۆماسیییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاندووە. سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن کایەی ئاسمانییان بە رووی قەتەردا داخست و داوایان لە کەسایەتییە دیبلۆماسییە قەتەرییەکان کرد لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکانیان جێبهێڵن. هاوکات هەریەک لە ماڵدیڤ، حکوومەتی تەبروق لە لیبیا کە ژەنەراڵی کودەتاچی خەلیفە حەفتەر پشتیوانیی دەکات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە و مۆریتانیا بەشدارییان لە گەمارۆ دیبلۆماسییەکەی سەر قەتەر کرد.