Abdullah Shukur
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی ئەنجام درا.
کۆشکی سپی لەمبارەیەوە رایگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆکەکە جەختییان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەبێ گشت وڵاتانی پەیوەندیدار پابەندی رێکەوتنەکەی ریاز بن.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ھەردوو سەرۆکەکە، بڕیاری ئەوەیان داوە کە دەبێ گشت وڵاتانی پەیوەندیدار بڕیارەکانی وەک شەڕکردن لە دژی تیرۆر، بەرەنگاربوونەوە لە دژی توندڕەوی، رێگری لە پاڵپشتی دارایی بۆ گرووپە تیرۆریستەکان جێبەجێ بکەن. لەلایەکی دیکەش سەرۆک ترەمپ جەختی لە یەکێتی وڵاتانی عەرەبی کردووەتەوە".