Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، رایگەیاند "خۆشحاڵم کە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن و خۆپیشاندەران لەسەر ئەو ئەنجامە رێککەوتن کە من دوو ساڵ لەمەوبەر پێی گەیشتم".
دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیوەندییەکی لە نێوان خۆپیشاندانەکان لە پێناو کەمکردنەوەی باجەکانی سەر سووتەمەنی و باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەران لە لایەک و کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەشوهەوا لە لایەکی دیکە، درووستکرد.
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە "خۆشحاڵم کە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن و خۆپیشاندەران لەسەر ئەو ئەنجامە رێککەوتن کە من دوو ساڵ لەمەوبر پێی گەیشتم. رێککەوتننامەی پاریس کەوتووەتە دۆخێکی مەرگەساتبارەوە، چونکە نرخی وزە لە وڵاتانی بەرپرسیار بەرزدەکاتەوە و رووی ئەوانە سپی دەکاتەوە کە ژینگە پیس دەکەن".