Zehra Ulucak,Mohammed Baqi Hussein
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
موون جای-ئین رایگەیاند کە كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە نێوان سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون لە ناوچەی داماڵراو لە چەك، بەواتای كۆتاییهاتنی پەیوەندیی دوژمنكارانەی نێوانیان دێت.
ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، موون لە میانی كۆبوونەوەی كابینەكەیدا كۆبوونەوەكەی سەرۆكی ئەمریكا و سەرکردەی كۆریای باكووری هەڵسەنگاندووە و بە كۆتاییهاتنی پەیوەندیی دوژمنكارانە ناویبردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە، هەرچەندە هیچ رێككەوتن و بەیاننامەیەك لە نێوان ترەمپ و كیم-دا واژوو نەكراوە، بەڵام ئەمە هاوتایە لەگەڵ كۆتاییهێنان بە پەیوەندیی دوژمنكارانە و دەستپێكی راستەقینەی قۆناغی ئاشتی.
ترەمپ و كیم لە ناوچەی داماڵراو لە چەك لەسەر سنووری كۆریای باكوور و باشوور كۆبووبوونەوە.