Nazlı Yüzbaşıoğlu,Zuhal Demirci,Behlül Çetinkaya
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە وەزیری کاروباری دەرەوە و هەماهەنگی نێودەوڵەتی سیەرالیۆن، نەبیلا تونیس کرد.
دوای کۆبوونەوەی نێوانیان هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان رێکخست.
مەولود چاوشئۆغڵو باسی لە پەلامارەکەی نەمسا کرد و گوتی: "وەک وڵاتێک کە ئازارێکی زۆرمان بەدەست تیرۆر و پەلاماری تیرۆریستییەوە چەشتوە، دژبە هەموو شێوەیەکی تیرۆرین. پێمانوایە پێویستە بەبێ جیاوازی دژایەتی هەموو جۆرێکی تیرۆر بکرێت. نەفرەت دەکەین لەو هێرشە تیرۆریستییەی کە لە نەمسا ئەنجامدرا. دوو هاووڵاتییمان گیانی خۆیان لەبەرچاو نەگرت و رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە تیرۆر ریشەکێش بکرێت، بەتایبەت ئەو ئایدۆلۆجیایانە لەناوببرێن کە بەخراپی ئایینی ئاشتی بەکاردێنن و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەیدا نزیکەی چوار هەزار تیرۆریستی داعش لە چالاکی خراون.