Dildar Baykan
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
کاندیدی پارتی کۆماری و سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند چانسى بردنەوەی لە هەڵبژاردنى ٥٩هەمين سەرۆكى ئەمريكا كە ئەمڕۆ لە وڵاتەكەدا بەڕێوەدەچێت، زۆر بەرزە.
لەكاتێكدا پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى ئەمريكا بەردەوامە، سەرۆكى ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ، لە رێگەى تەلەفۆنەوە پەيوەندى بە كەناڵى فۆكس-وە كرد و هەڵسەنگاندنى بۆ هەڵبژاردنەكان كرد.
ترەمپ، لەسەر پرسيارى ئەوەى كەى سەركەوتنى رادەگەێنێت، گوتى، "ئەگەر سەركەوتن هەبێت رايدەگەیەنين. پێويست بە ئاهەنگ ناكات. بەڵام من زۆر دڵنيام كە چانسى بردنەوەم بەرزە".
ترەمپ، لە بارەى كانديدى پاتی ديموكراتی ئەمریکا، جۆ بايدن گوتى، "بايدن، مێشكى تواناى بوون بە سەرۆكى نييە. كاتێكى سەخت بەسەر دەبات. بايدن، نابێ ببێت بە سەرۆک".