Hemın Othman Mohammed
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر ئه‌لبه‌غدادی، له ژیاندایه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رۆڵی له رێكخراوه‌كه‌دا.
ماتیس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و دیدی ستراتیژی واشنتۆن له ئه‌فغانستان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌غدادی له ژیاندایه یان نا؟ ماتیس گوتی: "پێموایه به‌غدادی له ژیاندایه و هه‌تا خۆمان دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی كوژراوه پێچه‌وانه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كه‌ین".
ماتیس باسی له‌وه كرد كه به‌دوای به‌غدادیدا ده‌گه‌ڕێن و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌دات به رۆڵی له‌ناو داعشدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌ركرده‌ی داعش هێشتا له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌میری یان نا؟ ماتیس گوتی: "پێموایه ده‌ژی. ئه‌وه‌یش به‌و واتایه دێت؛ له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا رۆڵێكی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانم پێناسه‌ی ئه‌وه بكه‌م كه ئايا رۆڵه‌كه‌ی عه‌مه‌لیاتی، ستراتیژی، پروپاگه‌نده، مه‌عنه‌وی یان فیزیكیه. تا بینینی ته‌رمه‌كه وای داده‌نێم ده‌ژی".