Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دانا وایت بە خۆبواردن لە وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەوەی کە کاتێک چەکدارانی پەیەدە رەققەیان لە داعش رزگار کرد وێنەی سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان هەڵواسیووە، گوتی: "لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی کار دەکەین. پشتگیرییان دەکەین و بەردەوامیش دەبین لەوە".
وایت لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمریکا فڕانک مەیککێنزی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کە پرسی: "رەققە بە باجی ملیۆنان دۆلاری خەڵکی ئەمریکا و راهێنانی هێزە خۆجێیەکان بە یارمەتی هێزەکانی ئەمریکا رزگار کرا. بەڵام سەرکەوتنی رەققە وا ناوی رۆیی کە لەلایەن پەکەکە/پەیەدە کە ناوی یەپەگە یاخود هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکاردەهێنن تۆمار کراوە و دواتر کرا بە نەزر بۆ سەرۆکی پەکەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە ئەو رێکخراوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەم دراوە. ئایا لەلایەن ئێوەوە قبوڵ دەکرێت رزگارکردنی شارێک بە پشتگیری رێکخراوێکی تیرۆریستی لە رێکخراویکی تیرۆریستی دیکە و نەزرکرنی بۆ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی؟". لە وەڵامدا وایت گوتی: "ئێمە لەوێ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی کار دەکەین. پشتگیری بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەین. ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوەیە بەرەنگاربوونەوەی داعشە و بەردەوام دەبین لەوە".