Bilgin S. Şaşmaz,Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
شیکاگۆ - AA
لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنی ماک دۆناڵد گەنجە رەشپێستەکەی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، لە شاری شیکاگۆ خۆپیشاندانێکی نارەزایی رێکخرا.
لە خۆپیشاندانەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسورکاری ماک دۆناڵد و هاووڵاتیان بەشدارییان کرد و داوایان کرد کە پۆلیس بێلایەنانە مامەڵە بکات لە رووداوەکاندا و هەروەک داوایان کرد کە ئەو هێزە ئەمنییانەی لەلایەن هاوپیشەکانیانەوە پارێزراون بدرێتە دادگا.
ناوبەناو خۆپیشاندەران دروشمی' دادپەروەری نەبێت ئاشتیش نابێت' یان بەرزکردبوویەوە و هاوکات یادی تەواوی ئەو قوربانیانەیان کردەوە کە بەگوللـەی پۆلیس کوژرابوون لەو ماوەیەدا.
لە شیکاگۆ لە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دا پۆلیسێک بەناوی جاسۆن ڤاندیک گەنجێکی رەشپێستی کوشت بەناوی لاکوان ماکدۆناڵ کە چەقۆی بەدەست بوو. ئەم رووداوە نارەزایی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە کاتێک ڤاندیک لە ٣٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دا ئازاد کرا.