Mümin Altaş
01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "هۆشدارییمان دایه سه‌رجه‌م وڵاتان، به‌وانه‌ی كه هاوكهناراوین و ئه‌وانه‌شی كه هاوكهناراو نیین، كه كه‌شتیی جه‌نگیی له گهرووهكانهوه هاتوچۆ پێنه‌كه‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا، لێدوانی له‌باره‌ی به‌لێننامه‌ی مۆنترۆ كه له‌گه‌ڵ جه‌نگی نێوان رووسیا-ئۆكراینا بووه‌ته بابه‌تی رۆژه‌ڤ و تێپه‌ڕینی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان به گه‌رووه‌كاندا، دا.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد له كاتی جه‌نگدا ئه‌گه‌ر هات و توركیا لایه‌نێکی جه‌نگه‌كه بوو ئه‌وا، ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستیی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گه‌رووه‌كاندا دراوه‌تێ و رایگه‌یاند:
"ئه‌گه‌ر توركیا لایه‌نێک نه‌بوو له جه‌نگه‌كه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی رێگه‌نه‌دان به تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌یه كه لایه‌نن له جه‌نگ. ئه‌گه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه، بۆ بنكهكهی له ده‌ریای ره‌ش بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا، رێگریی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناكرێت. ئێمه حوكمه‌كانی مۆنترۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. هۆشدارییمان دایه سه‌رجه‌م وڵاتان، به‌وانه‌ی كه هاوكهناراوین و ئه‌وانه‌شی كه هاوكهناراو نیین، كه كه‌شتیی جه‌نگیی له گهرووهكانهوه هاتوچۆ پێنه‌كه‌ن. مۆنترۆ چی وتبێت ئه‌وه‌مان جێبه‌جێكردووه، بۆ له‌مه‌ودواش جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. تا ئه‌مڕۆ هیچ تێپه‌ڕین و خواستێكی تێپه‌ڕین له گهرووهكانهوه، نه‌بووه. تا ئه‌مڕۆ رووسه‌كان، پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌ر هات و پێویستی كرد، مۆنترۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین یان نا. بهوانیشمان ده‌گوت كه رێككه‌وتننامه‌كه كتومت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".