Mümin Altaş,Sinan Uslu,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
باكو - AA
له میانی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی شه‌شه‌می گه‌ردوونی له شاری باكو پایتەختی ئازەربایجان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بینالی یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ریفۆرمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێ نه‌ك ململانێ و كێبڕكێ و گوتی: "وه‌ك رۆژی رووناك ئاشكرایه كه ئیدی ریفۆرمێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێویسته كه له پێناو چاره‌سه‌ری كێشهكاندابێت نه‌ك ململانێ و كێبڕكێ. له‌لایه‌ك مرۆڤه‌كان ده‌مرن و گازی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر ململانێی نێوان وڵاتاندا، وه‌ڵامی پێویستی ئه‌م تراجیدیا مرۆییه ناداته‌وه و ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه راناگرێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كێشه‌ی قه‌ره‌باغی سه‌روو ساڵانێكه وه‌ك برینێكی ساڕێژنه‌بووی ئازه‌ربایجان ده‌كولێته‌وه و خوێنی لێ دەچۆڕێت و گوتی: "له سه‌دا ٢٠ی خاكیان داگیركراوه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س بێلانه‌وه و بێنه‌وا ماونه‌ته‌وه و وه‌ك په‌نابه‌ریان لێهاتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیان به‌وه داناوه كه سیسته‌مێكی ناحهقیانهیه و به‌پێویستیان زانیووه رێك بخرێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی نه‌نراوه. له‌و باوه‌ڕه‌دام له كۆتاییدا هه‌ق ده‌یباته‌وه و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه ده‌كه‌ن وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه".