Hakan Çopur
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پێی وایه ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه به‌ده‌ست دیموكراتهكانهوهیه، تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی پیران كه له ژێر كۆنترۆڵی كۆماریخوازهكاندایه، خۆی ده‌یباته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به له‌سه‌ر كارلادانی كه له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه ده‌ستیپێكراوه، ته‌حه‌دای سه‌رۆكی دیموكراتخوازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پێلۆسی كرد.
تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نامه‌یه‌ك بۆ پێلۆسی ده‌نێرێت و تێیدا داوای ئه‌وه ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمیی له‌سه‌ر كارلادانی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌یشارده‌وه، باوه‌ڕی وایه دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خاوه‌نی ده‌نگی پێویستن و ئه‌گه‌ر بێت و ده‌نگدانێك بكرێت، ئه‌وا ده‌نگدانه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
- "له ئه‌نجوومه‌نی پیران ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه"
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگدانه له ئه‌نجوومه‌ن (ی نوێنه‌ران) ئهنجامبدان، ئه‌وا تا ئاستی پێویست ئه‌ندامیان له‌وێ هه‌یه، هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك هێڵن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوازیاری ئه‌وه نه‌بن ده‌نگبده‌ن، بژارده‌ی دیكه‌یان نییه، شوێن سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌یان ده‌كه‌ون. دوای ئه‌وه نۆره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران دێت و ئێمه له‌وێ ده‌یبه‌ینه‌وه".
تره‌مپ پێی وایه ئه‌گه‌ر بێت و دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی بكه‌ن، ئه‌وا باجێكی قورس ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم وایه دیموكراته‌كان باجێكی گه‌وره له سندوقه‌كاندا ده‌ده‌ن".
هاوكات تره‌مپ وه‌ڵامی روونی ئه‌وه‌ی نه‌دایه‌وه كه رێگه به كه‌سانێك له‌نێو ئیداره‌كه‌ی ده‌دات یان نا تا بچن له كۆنگرێس له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا گوته‌یان لێ وه‌ربگیرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له ركابه‌ره سیاسییه‌كه‌ی نه‌بووه و گوتی: "ئه‌ركی سه‌ر شانمه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی بكه‌م كه پێم گه‌یشتووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "بایدنهكان به‌لامه‌وه گرنگ نیین، من لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌م".
- گوته وه‌رگرتن له ڤۆڵكه‌ر له كۆنگرێس رۆژه‌ڤی هه‌ژاند
رۆژی پێنج شه‌ممه نوێنه‌ری پێشووی تره‌مپ بۆ ئۆكراینا، كورت ڤۆڵكه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له ژێر كۆنترۆڵی دیموكراته‌كاندایه، ژماره‌یه‌ك نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنیی، پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردبوو، دواتر نامه‌كان له میدیادا بڵاوكرابوونه‌وه.
ئه‌وه ده‌بینرێت كه نامه گۆڕینه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ڤۆڵكه‌ر، پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ، رودی گیلانی، كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئۆكراینا، ویلیا‌م تایله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گۆردن سۆندلاند و راوێژكاری ڤلادیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاندرێ یه‌رماك-دایه.
له‌و نامانه‌دا كه له میدیادا بڵاوكرانه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت تره‌مپ له‌رێگه‌ی گیلانی-یه‌وه هه‌وڵده‌دات فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی ئۆكراینا تا له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌نته‌ر بایدن، كوڕی جۆ بایدن بكۆڵنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه تره‌مپ باس له‌وه ده‌كات له‌و نامه گۆڕینهوانهدا "داواكردنی شتێك له‌به‌رامبه‌ر شتێك‌دا" بوونی نییه و داكۆكی له‌وه ده‌كات فشاری له سه‌رۆكی ئۆكراینا نه‌كردووه.
- بانگه‌وازی "دۆكیومێنته‌كانی ئۆكراینا رادهستبكه" له مایك پێنس
سێ لیژنه‌ی جیاوازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نامه‌یان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ناردووه و داوایان كردووه تا رۆژی ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م دۆكیومێنته‌كانی ژێر ده‌ستی كه په‌یوه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئۆكراینا، راده‌ستی لیژنه‌كان بكات.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا، هێشتا مایك پێنس بیری لهوهنهكردووهتهوه وه‌ڵامی ئه‌م بانگه‌وازه بداته‌وه.
- لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌پێناو له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه مشتومڕاوییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمیر زێلێنسكی كه له مانگی ته‌مووزدا ئه‌نجامدراوه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كانی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ ده‌ستپێبكه‌ن.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، داوای له ئۆكراینا كردووه له كوڕی كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كردبوو كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كاندا گونجاو بووه.
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكرابوونه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكراینای گوتووه ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و دیموكراته‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌شانه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردبوو.
لای خۆشییه‌وه تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا كه بڕه‌كه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره، هه‌ڵپه‌سێردراون.
دواتر كۆشكی سپی ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و داكۆكی له‌وه‌كرد كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و هاوكارییه‌كاندا نییه.