Mehmet Nuri Uçar,Hamdi Yıldız,
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
یەمەن ــ AA
هێزەكانی سەربە ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور كە لە لایەن ئیماراتەوە پاڵپشتی دەكرێن، هەڵیانكوتایە سەر بنكەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سۆكۆترا باشووری یەمەن بۆ ئەوەی پارێزگاكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن.
سەرچاوەیەكی حكوومی لە سۆكۆترا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە هێزەكانی سەربە ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور كە لە لایەن ئیماراتەوە پاڵپشتی دەكرێن، هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە پارێزگای سۆكۆترا بۆ ئەوەی پارێزگاكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن.
بە گوتەی سەرچاوەكە، هێزەكانی سەربە ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور دوای ئەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەكە كە سەركۆماری یەمەن، عەبد رەبە مەنسورهادی، فایز تاحس-ی وەك بەڕێوەبەری نوێی ئاسایش لە پارێزگای سۆكۆتر دیاری كردووە.
سەرچاوەكە، بەڕێوەبەری ئاسایشی لەكارلادراو، عەلی رەجدەهی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیمارات و هێزەكانی سەربە ئەنجوومەنی راگوزەری باشووری هەوڵیداوە ناوەندی پارێزگای سۆكۆترا كۆنتڕۆڵ بكات، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سەربە بەحكوومەت ئەو هەوڵە شكستی پێهێنراوە.
پێشتر، عەبد رەبە مەنسورهادی بەبرٍیارێك، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سۆكۆترا، عەلی رەجدەهی لە پۆستەكەی دوورخستووە و لە شوێنی ئەو فایز تاحس-ی دیاری كرد.