Fatma Nur Duman Arı
11 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ ڕێپێوانی "ببە ئومێد بۆ غەززە" بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی مەشخەڵ لە مەیدانی بایەزیدەوە بەرەو مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانەکە لەلایەن پلاتفۆڕمی پشتیوانی بۆ غەززە و ڕاکێشانی سەرەنجی ڕای گشتیی جیھانی دژ بەو گەمارۆ و ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل لە غەززە درێژەی پێدەدات، ساز کرا.
زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە دەستی پێکردووە، دەنگی ناڕەزایەتیان هەڵبڕی.
گردبوونەوەکە بە نزای سەرۆکی دەزگای ئایینی تورکیا عەلی ئەرباش کۆتایی پێهات.