Murat Temizer
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختە لە دانمارک دەستی پێ کرد کە حەوت مانگ پێش وادەی خۆی بەڕێوەدچێت.
لە پەرلەمانی دانمارکدا، ١٧ پارتی جیاواز هەن کە دابەشبوون بەسەر راستڕە و چەپڕەوەکاندا.
لە کاتێکدا گەورەترین پارت خاوەنی ٤٨ کورسییە، بچووکترینیان چوار پارتن کە یەکی کورسییەکیان هەیە.
لەم هەڵبژاردنەدا، ١٤ پارت کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ١٧٩ کورسی تا بچنە پەرلەمانی دانمارکەوە.
پارتە سیاسییەکان لە میانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، چەندین بەڵێنیان بە دەنگدەران دا کە پێشینەیان بریتی بوو لە: کەمکردنەوەی باج، چارەسەرکردنی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.
لەنێو کاندیدەکاندا سەرۆکوەزیرانی ئێستای دانمارک، میت فرێدریکسن بەڵێن دەدات خەرجییەکانی بەرگری زیاد بکات، بەڵام پارتە ڕاستڕەوەکان باس لە سنووردارکردنی کۆچبەران دەکەن.
لە هەڵبژاردنە گشتییەکەدا، ١٧٩ ئەدام هەڵدەبژێردرێت بۆ پەرلەمان، لەوانەیش گرینلاند و دوورگەکانی فارۆ یەکی دوو نوێنەریان هەیە.
لە کاتێکدا بەشێکی زۆری کورسییەکانی پەرلەمان راستەوخۆ لە ١٠ بازنەی هەڵبژاردندا دیاریی دەکرێن. لە بەرامبەردا ٤٠ لەو کورسییانە ''بۆ سەرلەنوێ هاوسەنگکردنەوە'' بەکاردەهێنرێن.
پارتەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکەدا بۆ ئەوەی بتوانن یەک کورسی بەدەستبهێنن، پێویستە لانیکەم لە سەرانسەری وڵاتەکەدا سەدا دووی دەنگەکان بەدەستبهێنن.
لە دانمارک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی شەش ملیۆن کەسە، بەگشتیی رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لەسەدا ٨٠کانە.
لە هەموو پرۆسەیەکی دەنگداندا، لەلایەن پەرلەمانەوە نامیلکە لەبارەی دەستوور و پرۆسەی دەنگدانەوە رەوانەی دەنگدەران دەکرێت بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان.
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە ماوەیەکی کورت دوای نیوە شەو بڵاودەکرێتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەنجامە فەرمییەکان دوای دوو رۆژ بڵاوبکرێتەوە.
لە پاش بڵاوکردەوەی ئەنجامە فەرمییەکان، یەکێک لەو پارتانەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا، دەست دەکات بە کۆکردنەوەی کورسی پێویست لە پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بە رێگەی هاوپەیمانیی.