Atila Altuntaş
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
ستۆکهۆڵم – AA
لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید پرۆگرامی "رێزگرتن لە قورئانی پیرۆز" بەڕێوەچوو.
لە چالاکییە هاوبەشەکەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تورکی لە سوید، کارمەندی ئایینی وەقفی ئایینیی سوید سەردار بوکمە، قورئانی پیرۆزی خوێندەوە و نزای کرد و مانای تورکی و سویدیی ئەو ئایەتانەی قورئانی پیرۆز کە سەردار بوکمە خوێندییەوە، گوترایەوە.
باڵیۆزی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، یۆنەت جان تەزەل لە گوتارێکیدا لە پرۆگرامەکە سەبارەت بە کارە ئیستفزازییەکەی ٢١ی کانوونی دووەمی سیاسەتمەداری راستی توندڕەوەی دانیمارکی، راسموس پالودان بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم گوتی: "ئـێمەش وەکو ملیۆنان کەس تەنانەت وەکو ملیاران کەس ئەو کردەوەیە سەرکۆنە دەکەین".
باڵیۆزی تورکیا سوپاسی بانگهێشتکردنی بۆ چالاکی "رێزگرتن لە قورئانی پیرۆز" کرد کە بە دەستپێشخەریی کۆمەڵگەی تورکی رێکخراوە و گوتی: "چەند رۆژ پێش ئێستا رووداوێک روویدا کە هەموو کەسێکی خاوەن هەست و ویژدانی بریندار کرد تەنانەت رووداوێکی قێزەون روویدا. بە ئاسانترین دەربڕین لە بابەتی کەرامەتی مرۆڤ و رێزگرتن لەنێوان کلتوورەکان، کەسێک کە عەقڵی زۆر لێشێواوە سووکایەتییەکی زۆری بە ئایینی ئیسلام کرد کە ئایینی ملیۆنان کەسە و قورئانی پیرۆزی سووتاند. ئەم کەسە یاساکانی سویدی بە خراپی بەکارهێنا و بۆشاییە یاساییەکانی قۆستەوە و بەها جیهانییەکانی ئیستغلال کرد. ئەگەر ئەوەی لێرە سووتێندرا قورئانی پیرۆز نەبوایە و کتێبی پیرۆزی ئایینێکی دیکە بوایە ئەوە کاردانەوە و هەستیاریمان بەهەمان شێوە دەبوو".
لە پرۆگرامەکەدا مێخەک و قورئانی پیرۆز بە زمانی سوید بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.