Feride Pelin İnal
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
عه‌نتاب – AA
به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی عێراق، رێوڕه‌سمێك له پارێزگای عه‌نتاب باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی عێراق له عه‌نتاب له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی شه‌هید كه‌مال به‌ڕێوه‌چوو، كۆنسوڵی عێراق له عه‌نتاب، حه‌سه‌ن عه‌بدولواحید مه‌جید پیرۆزبایی له ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی عه‌نتاب له داگیركاریی كرد.
حه‌سه‌ن عه‌بدولواحید مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له عێراق چه‌ندین پێشهاتی جۆراوجۆر روویان داوه و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه له سه‌روویانه‌وه توركیا له ههماههنگییدایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه عێراق له هه‌موو بوارێک له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌ماهه‌نگیی و هاریكارییدایه.