Enes Canlı
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
قودس – AA
حکوومەتی ئیسرائیل بەھۆی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ داخستنی سنووورەکانی بە رووی بیانییەکاندا تاکوو ٢٢ی کانوونی یەکەم درێژ کردەوە.
حکوومەتی ئیسرائیل رایگەیاند سەرۆکوەزیران، نەفتالی بێنێت و وەزیری تەندروستی، تیتزان ھۆرۆوتز بڕیاریان داوە لە نیوەشەوی ١٢ی کانوونی دووەمەوە تاکوو ١٠ رۆژی دیکە رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی ھاتوچۆ لە فڕۆکەخانەی بەن گوریۆن درێژ بکەنەوە.
بەم جۆرە بەھۆی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ داخستنی سنووورەکانی ئیسرائیل بە رووی بیانییەکاندا تاکوو ٢٢ی کانوونی یەکەم درێژ دەکرێتەوە.