Esat Fırat
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2023
جەزائیر - AA
سەرۆکوەزیرانی جەزائیر، ئەیمەن بن عەبدوڕەحمان لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە سعوودیە نوێنەرایەتیی جەزائیر دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی جەزائیر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە داوە کە سەرۆکوەزیرانی جەزائیر، بن عەبدوڕەحمان وەک نوێنەری ئەو وڵاتە بەشداری لە ٣٢هەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبیدا دەکات کە لە شاری جیددە-ی سعوودیە بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بن عەبدوڕەحمان لەلایەن سەرکۆماری وڵات، عەبدولمەجید تەببون-ەوە دەستنیشان کراوە و هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتەڕوو.
بەشدارینەکردنی سەرکۆمار تەببون وەک سەرۆکی قۆناغی ٣١ەمین کۆمکاری عەرەبی لەو لووتکەیە کە بڕیار بوو لە سعوودیە بەڕێوە بچێت، بووە جێگەی سەرنج.
باس لەوەش دەکرێت ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک بووە بەرامبەر بەشدارینەکردنی شای عەرەبستانی سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز یان شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی کە لە ١-٢ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە جەزائیر بەڕێوەچوو.