Esra Taşkın
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2023
پاریس - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاسین ئەکرەم سەریم رایگەیاند کە لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار کە بڕیارە لە ٢٨ی ئایار لە تورکیا بەڕێوە بچێت، بە گشتی سێ هەزار و ٤٦١ سندوق لە دەرەوەی وڵات دادەنێن کە ٤٠٢یان لە فەڕەنسا دەبێت .
سەریم لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بۆ رۆژنامەوانانی تورک دوا.
یاسین ئەکرەم سەریم روونی کردەوە کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ فەڕەنسا لەگەڵ شاندی یاوەری ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنیان بەسەر کردووەتەوە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
گوتیشی: "هەموو پاڵپشتییەکی پێویست لەرێگەی نوێنەرایەتییەکانمان بیانییەکانمانەوە پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییانمان کە لەدەرەوەی وڵات دەژین ئەرکە دیموکراسییەکانیان بەجێبهێنن".
سەریم ئاماژەی بەوەش دا کە ئامادەکارییەکان گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە ٢٠-٢٤ی ئایار لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، تەواو بووە و گوتی: "تا دوێنێ سەرجەم ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواو بوو".
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەریم رایگەیاند کە لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار، بە گشتی سێ هەزار و ٤٦١ سندوق لە دەرەوەی وڵات دادەنێن کە ٤٠٢یان لە فەڕەنسا دەبێت.
سەریم رایگەیاند، دەنگدان لە فەڕەنسا کە ٣٩٧ هەزار و ٨٦ دەنگدەری تورک هەن، لە ٢٠-٢٤ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠-٢٢:٠٠ لە شارەکانی بۆردۆ، لیۆن، مارسیلیا، نانت، پاریس و ستراسبۆرگ و لە ٢٠-٢١ی ئایار، لە نێوان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ لە شارەکانی مولهاوس، ئۆرلینز و کلێرمۆنت-فێران بەڕێوەدەچێت.
بە ئاماژەدان بەوەی کە رێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوەندەکانی هەڵبژاردندا زیادکراون، یاسین ئەکرەم سەریم رایگەیاند له گەڕی دووەمدا ١٦ بنکەی دەنگدانی زیاتر دادەمەزرێنن.