Zafer Fatih Beyaz
12 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2025
بۆگۆر - AA
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان و سەرکۆماری ئیندۆنێزیا، پرابۆوۆ سوبیانتۆ، ١٣ ڕێككەوتننامە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژووکرا.
دوای ئەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئیندۆنێزیا سوبیانتۆ کۆبوونەوە و سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیجیان کرد، چەند ڕێککەوتنێکی هاوبەش و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کرا.
ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان تورکیا و ئیندۆنێزیادا واژووکراون بریتین لە: "ڕێککەوتنی هاریکاری لە بوارەکانی تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە و سامانە سروشتییەکان، هاندان و ئاسانکاری وەبەرهێنان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پەیوەست بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری پیشەسازیی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبارەی هاریکاریی لە بواری کشتوکاڵدا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە پەرەپێدانی هاریکاریی لە بواری بازرگانیدا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بارەی هاریکاریی لە بواری خوێندنی باڵا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بوارەکانی ئایینی و پەروەردەی ئایینی، ڕێککەوتنامەی هاریکاریی لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا، ڕێککەوتنامەی بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ هەناردەکردنی بایراکتار TB3 و بایراکتار AKINCI، ڕێککەوتنامەی هاریکاریی لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو (AA) و ئاژانسی هەواڵی ئیندۆنێزیا (ANTARA)، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کاری ڕادیۆ و پرۆتۆکۆڵی هاریکاری لە نێوان دامەزراوەی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا (TRT) و تۆڕی تەلەفیزیۆنی گشتیی ئیندۆنێزیا (TVRİ).