Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئیدلب- AA
لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانییدا بۆ بۆ سەر بازاڕێک لە شارۆچکەی مەئرەتولمیسرینی سەربە شاری ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا ، ١٠ ھاووڵاتیی سڤیل کوژران و ٢١ی دیکەیان برینداربوون.
یەکێک لەبەرپرسانی بەرگریی شارستانی شارۆچکەکە بەناوی محەمەد یەحیا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگیی سەربە رژێمی سووریا بازاڕێکی لەشارۆچکەی مەئرەتولمیسرینی لە باکووری ئیدلب بۆردوومان کردووە.
یەحیا ئاشکرایکردووە لەئەنجامی ھێرشەکەدا ١٠ ھاووڵاتییانی سڤیل کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن کوژراون و ٢١ ھاووڵاتیی دیکەش برینداربوون. ھاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەھەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان کە بوون بەژێر داروپەردووی دووکانەکانی بازاڕە داڕووخاوەکەوە.
محەمەد یەحیان جەختیشی لەوەکردەوە سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشتووە.
لەژێر چاودێریی و گرەنتی ھەریەک لە تورکیا و رووسیادا رۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەم ئاگربەست لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سووریا کەوتبووە واری جێبەجێکردنەوە. بەڵام ھێزەکانی رژێم لەھەریەک لە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵاتی سەربە دیمەشق، دۆڵی بارادا، پارێزگای درعا و باشووری پارێزگای حەلەب بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە.