Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
پاریس - AA
سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند، كڵێسای مێژوویی نۆتردام كە لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوەدا زیانی زۆری پێگەیشتووە، بە شێوەیەكی جوانتر دروست دەكەنەوە و دەیەوێت لە میانی پێنج ساڵدا تەواوبكرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆشكی ئەلیزێ گوتاری "بانگەواز بۆ نەتەوە"ی پێشكەشكرد.
سەركۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا كە ئاگركەوتنەوە لە كڵێسای نۆتردام فەڕەنسییەكان و تەواوی جیهانی هەژاندووە و رایگەیاند، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و گوتی:
"ئاگرەكەی نۆتردام نیشانیدا كە مێژووەكەمان هیچ كات كۆتایی نایەت. هەمیشە تاقیكردنەوەگەلێك دەبێت كە پێویستە بەسەریدا سەربكەوین. نۆتردام بە شێوەیەكی جوانتر دروست دەكەینەوە. دەمەوێت لە میانی پێنج ساڵدا تەواوبكرێت".