Ömer Faruk Yıldız,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
كوالا لومپور – AA
حكوومه‌تی مالیزیا به‌هۆی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ئه‌رك بۆ مه‌رامی خراپ له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، فه‌رمانبه‌رانی خه‌ڵات ده‌كات كه خه‌ڵاتی وای تیادایه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلار.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی مالیزیا، لیم گوان ئێنگ رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئه‌نجامدانی كاره‌كان به ئاكاربه‌رزی حكوومه‌ت "خه‌ڵاتی كه‌سایه‌تی و دروستی" به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌دات كه گه‌نده‌ڵی و كاری نایاسایی له فه‌رمانگه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و یه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "پشتیوانی ئه‌و جۆره فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین و خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت نه‌ك ته‌نها وه‌زاره‌تی گه‌نجینه".
لیم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه خه‌ڵاتی وای تیادایه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ٣٠ هه‌زار رینگگیتن (نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی)، گوتی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی بێ‌ترس هه‌واڵ له هه‌ڵه‌كان ده‌دا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌شایسته ده‌زاندرێت".
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی مالیزیا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی سندوقی گه‌شه‌پێدانی گشتی مالیزیاش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له داواكاری تاكو بانكی وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی Goldman Sachs دڵنیایی دابنێت كه ده‌ركه‌وتووه له تاوانی رفاندنی پاره‌ی سندوقی گشتییه‌وه تێوه‌گلاوه و گوتی: "له‌باره‌ی ئه‌م داواكارییه‌وه هێشتا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی Goldman Sachs دروست نه‌بووه، به‌ڵام له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیماندا به‌رده‌وامین له پرۆسه‌ی دادوه‌ری".
حكوومه‌تی مالیزیا ساڵی رابردوو له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر Goldman Sachs كرده‌وه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی "فرت و فێڵ و یارمه‌تیدان بۆ كاری نایاسایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ" داوای كردبوو به‌هۆی زیانگه‌یاندن به مالیزیا وه‌ك دڵنیایی شه‌ش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له بانك دابندرێت.