Abdullah Shukur
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
قاھیرە - AA
سوپای میسر لە دوای ھەشت ساڵ، مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا بە ناوی "Bright Star" (ئەستێرەی درەوشاوە) دەست پێکرد.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای میسر رایگەیاند کە مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەکە لە بنکەی سەربازیی محەمەد نەجیب لە ناوچەی ئەلەمەینی باکووری ئەو وڵاتە، تا ٢٠ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
لە نەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی مانۆڕە سەربازییەکەدا، سیمینارێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەند بابەتێکی دیکەی ستراتیژی بەڕیوەدەچێت.
لەوەتەی ساڵی ١٩٨١ ھەر دوو ساڵ جارێک مانۆڕی سەربازیی ھاوبەش لە نێوان ئەمریکا و میسر ئەنجام دەدرا، بەڵام لەدوای لەدەسەڵات لابردنی حوسنی موباراک لە ساڵی ٢٠١١ و سەرھەڵدانی پشێوی سیاسی لەو وڵاتە، ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی لە نێو ئەو دوو وڵاتە ھەڵوەشابووەوە.