Esra Taşkın
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2023
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن نیگەرانی خۆی نیشاندا بەهۆی زیانی زۆر قورسی مەدەنی کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
کۆشکی ئەلیزێ بڵاویکردەوە کە ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئەنجامداوە و دۆخی غەززە و ناوچەکەی تاوتوێ کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکان چڕبوونەتەوە ماکرۆن نیگەرانییەکانی بە ناتانیاهو ڕاگەیاندووە لەبارەی دۆخی مرۆیی بە پەلەی غەززە و زیانە زۆر قورسەکانی مەدەنی کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویست ئیسرائیل هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت و، بەپەلە هاوکاری پێویست بگەیەندرێت بە دانیشتوانی غەززە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئیمانوێل ماکرۆن بەپێویستی زانیوە لەگەڵ هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا کاربکرێت بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن و، ڕایگەیاندووە: "فەڕەنسا لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ ئوردن بەیەکەوە ئۆپەراسیۆنەکانی هاوکاری مرۆیی لە غەززە بەڕێوە دەبات".