Mehmet Burak Karacaoğlu,Ahmet Karaahmet,Ethem Emre Özcan
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئیدلب - AA
محەمەد منداڵێکی ١٤ مانگە و خەڵکی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریایە و لە زگماکییەوە پەلەکانی نییە.

دوای ئەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو چیرۆکی محەمەد-ی ١٤ مانگی بڵاوکردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو داوای لە پارێزگای هاتای کرد کە کارئاسانی بکەن بۆ بردنی محەمەد و خێزانەکەی بۆ تورکیا تا مەحمەد چارەسەری پێویست وەربگرێت.
دوای ئەمەش پارێزگاری هاتای کاری پێویستی ئەنجامدا بۆ بردنی محەمەد-ی بچوک و خێزانەکەی بۆ تورکیا.
محەمەد و خێزانەکەی هێنرانە ناو تورکیا و باوکی محەمەد بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە زۆر دڵخۆشن بە هاتنیان بۆ تورکیا و گوتی: "پشت بە خودا دەچینە نەخۆشخانە و دەست و قاچی دەستکرد بۆ محەمەد دادەنرێت. زۆر سوپاسی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم".