Betül Yürük
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به پرۆژه‌بڕیارێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دژبە پلانی به‌ناو ئاشتی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وه‌ستێته‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ریاز مه‌نسور له ناوه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و گوتی: ''سه‌رۆك عه‌باس له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و به پرۆژه‌بڕیارێک كاردانه‌وه‌ی گه‌ل و رابه‌رایه‌تی فه‌ڵه‌ستین به‌رامبه‌ر هێرشی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ دژبه مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
پێرێ سێشەممە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له كۆشكی سپی پلانی تاك لایه‌نه‌ی به‌ناو ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-ی راگه‌یاند.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌كه‌دا قودس وه‌ك پایته‌ختی ''دانه‌بڕاو''ی ئیسرائیل په‌سه‌ند ده‌كرێت و پلانه‌كه‌یش دوایین چانسه بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مەحمود عه‌باس به‌ناو پلانی ئاشتی تره‌مپ-ی ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه قودس ''بۆ فرۆشتن'' نییه و ''ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین به‌بێ قودس په‌سه‌ند نییه''.