Ayşe Yıldız
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
ئانتاڵیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی كازاخستان-ه‌وه رایگه‌یاند "ئاواتەخوازین چی زووه سه‌قامگیریی، ئاشتیی و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه كازاخستان. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك توركیا و رێكخراوه‌ی ده‌وڵه‌ته توركه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له كه‌مپی راوێژكاریی لقی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاك پارتی كه له هۆتێلێكی بنكه‌ی گه‌شتیاریی به‌له‌ك له ئانتاڵیا ئه‌نجام درا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی كازاخستان-ه‌وه رایگه‌یاند "ئاواتەخوازین چی زووه سه‌قامگیریی، ئاشتیی و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه كازاخستان. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك توركیا و رێكخراوه‌ی ده‌وڵه‌ته توركه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كین. كێشه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه واتا كێشه‌ی وڵاتانی تورك كێشه‌ی ئێمه‌یشه له سه‌ركه‌وتنی قه‌ره‌باغ-دا ئه‌مه‌مان بینی".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ده‌وڵه‌ته توركه‌كان بڕیاریان له‌وه داوه رۆژی سێشهمه، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام ئه‌نجام بده‌ن.