Zana Natık Kerem
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ھێزەکانی پۆلیس، پارێزەری یاسا و قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانن.
مستەفا کازمی بەبۆنەی نۆی کانوونی دووەم، تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی "لە جەژنی ١٠٠ ساڵەیدا، سڵاو لە پۆلیسی عێراقی، هەروەها ژن و پیاوە قارەمانەکانی ھێزەکانی ناوخۆ، ئەوان چاوی ئێشکگری نیشتمان، پشتێنەی ئاسایشی ناوخۆ و پارێزەری یاسان".
مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "ھێزەکانی پۆلیس ھەردەم پارێزەری ئاسایش و سەقامگیری وڵات، ھەروەھا قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانن".