Abdullah Sarica
06 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، هەر یەک لە زەینەب ئاسڵان کە ناوە نهێنییەکەی "میتران مانی"ە لەگەڵ زەلیها ماهچوپ کە ناوە نهێنییەکەی "ئەکین دیلدا"یە و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەن، لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق لەچالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت زانیاری پێگەیشتووە لەبارەی ئەوەی ئاسڵان و ماهچوپ کە لە ناو باڵی ژنانی چەکداری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا چالاکی ئەنجام دەدەن، مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرتووە لەسەر ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئامانجە ستراتیجییەکانی تورکیا.
میت هەنگاو بە هەنگاو تیرۆریستەکانی خستە ژێر چاودێرییەوە کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ چوونە ناو تورکیاوە و، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی خواکورک هەردوو تیرۆریستەکە "ئاسڵان و ماهچوپ"ی لەچالاکی خست.
هەردوو تیرۆریستەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا چوونەتە ڕیزی گوندەواری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەوە.