Safiye Karabacak
08 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2024
ئیستانبوڵ - AA
میری کوێت، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە "میدالیای ڕێزلێنان"ی پێبەخشیوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی کوێت (KUNA)، سەباح لە تەلەگرافێکدا بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: "بە دڵخۆشی تورکیا جێدەهێلین. دەمانەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئەردۆغان بکەین بۆ ئەو پێشوازیە جوانە و میوانپەروەرییەی لە خۆمان و شاندی یاوەرمانیان کرد کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی قووڵی مێژوویی و دۆستایەتی دروستی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆستە".
میری کوێت سەباح، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە ڕایگەیاند: "سەردانەکە ئومێدی هاریکاری بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لەسەر بنەمای ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش کە ئومێد و خواستی گەلان بەدیبهێنێت لە هەموو بوارەکاندا زیاد دەکات".
میری کوێت سەباح ڕاشیگەیاند: "لە قووڵایی دڵمەوە سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەم بۆ پێشکەش کردنی میدالیای ڕێزلێنان کە مایەی شانازییە. ئەم دەستپێشخەرییەی ئەردۆغان ڕەنگدانەوەی قووڵبوونەوەی هاوبەشێتیی و پەیوەندییە دۆستانەییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستە".
دوێنێ سەرکۆمار ئەردۆغان لە ئەنقەرە لەگەڵ میری کوێت، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح کۆبووەوە و، پەیوەندیە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەززە تاوتوێ کرد.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان میدالیای ڕێزلێنانی پێشکەش بە میری کوێت سەباح کرد.