Heman Hussein Yaseen
25 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژانامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکان، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان و وەزیری دەرەوە، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان و بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە دیداری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی ھەماھەنگیی و ھاریکاریی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.