Heman Hussein Yaseen
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەویەکدا، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
ئاماژەش بەوەشکراوە کە گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کراوە بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردووەتەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راھێنانی ئیتاڵیا بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.