Zana Natık Kerem
06 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نەدەیم زەھاوی کرد بە بەبۆنەی دەست نیشان کردنی وەک وەزیری نوێی دارایی بەریتانیا.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نەدەیم زەھاوی کردووە بەبۆنەی دەست نیشان کردنی وەک وەزیری نوێی دارایی بەریتانیا و تیایدا نووسیووەیەتی "بەڕێز نەدیم زەھاوی بەبۆنەی دەست نیشانکردنت وەکو وەزیری نوێی دارایی بەریتانیا پیرۆزباییت لێ دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "چاوەڕێی بەیەکەوە کارکردنی بەردەوامی نێوانمان و زیاتر پتەوترکردنی دۆستایەتی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەکەین".
رۆژی سێشەممە پێنجی تەمووزی ٢٠٢٢ وەزیری دارایی بەریتانیا، ریشی سوناک و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، ساجید جاڤید دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند.
دواتر نەدەیم زەھاوی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن-ەوە وەک وەزیری نوێی دارایی ئەو وڵاتە دەست نیشان کرا.