Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە كۆنسولی گشتیی نوێی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان، ئاتیلا تۆس کرد.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیدارێکدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە كۆنسولی گشتیی نوێی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکی نوێیدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە كۆنسولی گشتیی ھەنگاریا، ئاماژەی بەوەداوە کە وڵاتەکەی بەڕێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکان لە ھەرێمی کوردستان دەنرخێنێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئاتیلا تۆس، خواستی ھەنگاریای بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرھێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانییدا.