Muhammet Kurşun
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
تاران – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان داوا له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ده‌كات وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران واز له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر ١٠ ملیار دۆلاری ئێران‌دا بهێنێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له‌باره‌ی دانوستانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمیی ئێرانی راگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌رده‌وام بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكیان پێكهێناوه و گوتی: "له دانوستانه‌كاندا جددین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ئه‌مریكییه‌كان له كه‌ناڵی جیاوازه‌وه ویستوویانه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌مریكا جددییه با واز له‌و ١٠ ملیار دۆلاره‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئێمه بهێنن كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێین جۆ بایدن له دۆناڵد تره‌مپ جیاوازه، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بندرێت. ئه‌گه‌ر بایدن له‌وه‌دا جددییه پێویسته نیازپاكی خۆی نیشان بدات. یه‌كێك له‌و نیازپاكییانهیش ئازادکردنی ئەوە ١٠ ملیار دۆلارهیە کە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیدار ناكه‌ن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه و گوتی: "بایدن ده‌ڵێت كه رێكاره‌كانی تره‌مپ قبوڵ ناكات، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ویش ده‌كات. بایدن ده‌ڵێت نایه‌وێت وه‌ك تره‌مپ سزا بسه‌پێنێت، كه‌چی ده‌یه‌وێت به هه‌زار و ٦٠٠ سزاوه بێته سه‌ر مێزی دانوستان".