Mümin Altaş
16 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ لە باکووری عێراق، نۆ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستیان لە باکووری عێراق بەردەوامیان هەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-١، چوار تیرۆریست و لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سێ تیرۆریست، هەروەها لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-پڵنگ، دوو تیرۆریست لەلایەن کۆماندۆ قارەمانەکانمانەوە لە چالاکی خراون".
جەختیش لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کراوەتەوە بۆسەر تیرۆریستان.