Sarmand Hameed
29 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشوازیی کردنی لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە هەولێر و بە "هاوڕێ"ی ناوی بردووە.
ئیمانوێل ماکرۆن بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیی لێکرا.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕه کۆمەڵایەتییهكان نووسیوویەتی: "خۆشحاڵم که ئەمشەو له ههولێر پێشوازییم له هاوڕێم و سەرۆکی فەرەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن کرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە کردووە کە بڕیارە لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامی بدات و رایگەیاندووە: "لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان، گفتوگۆ دهربارهی پهیوهندیی دووقۆڵی و ههڵبژاردنهکانی عێراق و بابهتی دیکهی جێی بایهخی هاوبهشمان دەکەین".
نێچیرڤان بارزانی کە لەگەڵ نووسینەکەیدا چەند وێنەیەکی ساتی پێشوازیی کردنی لە ماکرۆن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردووەتەوە راشیگەیاندووە، کە لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سوپاسی بهردهوامیی پشتگیریی فهرهنسا بۆ عێراق و ههرێمی کوردستان دهکات.
دوای پێشوازییهكه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەنێو یەک ئۆتۆمبێلدا کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە شوفێریی دەکرا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان جێهێشت.