Muhammet Tarhan
10 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2025
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاماڵینی تیرۆر لە گۆڕەپانی سووریا یەکێکە لە کارە لە پێشینە و بنەڕەتییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا و، ڕایگەیاند: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ (لە سووریا) پێیگەیشتووین ئیدی کۆتایی ڕێگای ڕێکخراوی جوداخواز و درێژکراوەکانی لە سووریا دەبینرێت. ئیدی هیچ شتێک وەک ڕابردوو نامێت، سیستمی کۆن بەردەوام نابێت. ئیدی لە سیستمی نوێی سووریادا کەس بۆی نییە بیانوو بگرێت".
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە ئیدی ناوچەکە ماندوو بووە بەدەست جەنگ و شەڕ و پێکدادانەکانەوە و، ڕایگەیاند: "لە هەموو کات زیاتر پێویست بە ئاشتیی درێژخایەن و هاودەنگیی و هاریکاریی زیاتر هەیە. ئیدی ڕۆحی سەردەم پێویستی بە هاودەنگیی و گەشەپێدان و باش بەکارهێنانی سەرچاوە هەرێمییەکان و هاریکارییە".

فیدان باسی لەوە کرد کە تورکیا تیشکی خستووەتە سەر دروستکردنی هاوبەشی بەهێز لەگەڵ دراوسێکانیدا و، لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامە لە بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکان، دیپلۆماسییەتێکی چڕ و چالاک بەڕێوە دەبات و، وەک کاراکتەرێکی نێودەوڵەتی کاریگەر و ڕێزدار دەردەکەوێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان ڕاماڵینی تیرۆر لە گۆڕەپانی سووریا بە یەکێک لە کارە لە پێشەینە و بنەڕەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ ناوزەند کرد و، ڕایگەیاند: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ (لە سووریا) پێیگەیشتووین ئیدی کۆتایی ڕێگای ڕێکخراوی جوداخواز و درێژکراوەکانی لە سووریا دەبینرێت. ئیدی هیچ شتێک وەک ڕابردوو نامێت، سیستمی کۆن بەردەوام نابێت. ئیدی لە سیستمی نوێی سووریادا کەس بۆی نییە بیانوو بگرێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان جەختی لەسەر لەناوبردنی هەڕەشە و مەترسییەکانى ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کردەوە و ڕایگەیاند: "تورکیا خاوەنی ئەو هێز و توانا و لە هەموویشی گرنگتر پێداگریی و ئیرادەیەیە بۆ لە ناوبردنی هەموو ئەو مەترسی و هەڕەشانەی لەسەر ئایندەی هەن".
گوتیشی: "دەیانجار گوتوومانە کە چانسی ژیانمان لەگەڵ هەڕەشەیەکی لەم شێوەیە (لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە) نییە. (ئەو هەنگاوە) یان کەسانی دیکە دەینێن یان ئێمە دەیگرینەبەر".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەیشی خستەڕوو کە ڕاشکاوانە ئەو وڵاتانە (فەڕەنسا) لەبەرچاوناگرین کە بە بەکارهێنانی هێزی ئەمریکا خۆی لە پشتەوە مات داوە و لێدوان دەدەن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان (لە سووریا).
فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی درێژخایەن لە غەززە و، ڕایگەیاند: "پشتیوانی چالاک دەکەین لە هەموو ئەو هەوڵانەی هەن. هەردەم جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئاشتیی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە چارەسەری دوو دەوڵەتی لە پرسی ئیسرائیل فەڵەستیندا تێدەپەڕێت. هەرگیز قبوڵ ناکرێت فەڵەستینییەکان دەیان ساڵە لە نیشتمانی خۆیاندا بێ نیشتمان، بێ خاک و بێ دەوڵەت کراون. هەتا ئەم نادادپەروەریە مێژووییە نەڕەوێندرێتەوە، ئەوا دۆزینەوەی چارەسەرێکی درێژخایەن و دادپەروەر بۆ پرسی فەڵەستین و چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهانی ئیسلامی بەدینایەت. تورکیا وەک ئەوەی هەتا ئەمڕۆ ئەنجامیداوە، لەمەودواش بە هەموو توانایەوە بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانی کردنی برایانی فەڵەستینی و دۆزە ڕەواکەیان".