Mehmet Yılmaz
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2022
بوداپێست-AA
هاوینی ٢٠٢٢ له هه‌نگاریا به تێكڕای ٢٢،٨ پله‌ی سه‌دیی، به گه‌رمترین هاوین هه‌ژمار ده‌كرێت له ساڵی ١٩٠١ه‌وه تا ئێستا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی هه‌نگاریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، تێكڕای پله‌ی گه‌رما له هاویندا له وڵاته‌كه ٢٠،٨ پله‌یه به‌ڵام هاوینی ئه‌مساڵ تێكڕای پله‌ی گه‌رما ٢٢،٨ پله بووه.
له زۆر شوێنی وڵاته‌كه گه‌رمایه‌ك كه له ساڵی ١٩٠١ه‌وه هاوشێوه‌ی نه‌بووه، بینراوه و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ٤١،٥ پله بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه وشكه‌ساڵی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و تێكڕای باران بارین كه له ساڵی ١٩٩١-٢٠٢٠دا ٢٠٣،٥ میللیمه‌تر بووه، له هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ ١٣٧،٣ میللیمه‌تر دابه‌زیوه.