Kasım İleri
16 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
زانرا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پێشنیازێكن كه گه‌مارۆكانی فڕۆشتنی چه‌كی وڵاته‌كه‌یان به وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌وان نه‌گرێته‌وه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی و گه‌مارۆكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر توركیا كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ، رایگه‌یاندوو كه ده‌یانه‌وێ وه‌به‌ر ئه‌و گه‌مارۆیانه نه‌كه‌ون كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا بۆك سزایه‌ك بۆ سه‌ر توركیا دیاركردووه و ده‌ستیان له فرۆشتنی كهلوپهی سه‌ربازیی به توركیا كراوه بێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌ره‌تا پێویسته ده‌قی سزاكان ببینرێ و دواتر بڕیار له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنیان بدرێ و هاوكات راشیگه‌یاندووه كه "وه‌ك چۆن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (سه‌ره‌ڕای سزاكان) له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێ، وه‌زارتی به‌رگریش ده‌شێ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ".
به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن له‌باره‌ی سزاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر توركیا و پێوێستی دیالۆگی زیاتری نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن دواوه و رایگه‌یاندووه: "ئه‌م په‌یوه‌ندییانه دوور و درێژن. په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربازییمان به‌هێزه و بۆ به‌رده‌وامیدان پێی، پێویسته بیر له قه‌یرانی ئێستا نه‌كه‌ینه‌وه و دوورتر بڕوانین".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری سزادانی سێ وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار، ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، فاتح دۆنمه‌ز) و دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی واژوو كردووه.