Barış Seçkin
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
رۆما-AA
له میدیای ئیتاڵیادا باس له‌وه ده‌كرێت كه، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان "براوه‌ی" لووتكه‌ی G20ه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆما پایته‌ختی ئیتاڵیا سازكرا.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌ڵێنجاندنی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی میدیای ئیتاڵیا بۆ لووتكه‌ی G20 كردووه، كه رۆژانه‌ی ٣٠-٣١ی تشرینی یه‌كه‌م له رۆما به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژنامه‌ی كۆرێرێ دێلا سێرا، كه یه‌كێكه له‌و رۆژنامانه‌ی خاوه‌نی تیراژێكی به‌رزه، له هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی به‌شداریی لووتكه‌كه‌یان كردووه، سه‌باره‌ت به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نووسیویه‌تی: "ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه گه‌رمه‌كان به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕان".
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه كه به درێژایی لووتكه‌كه، زۆر سه‌ركرده ویستوویه‌تی ئه‌ردۆغان ببینێت و نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵدا ئه‌ستێره‌ی لووتكه‌كه بوون. سه‌ركۆماری توركیا موخاته‌بی لهدهستنهدراوی سه‌رجه‌م دۆسیه گه‌رمه‌كانه".
له ههواڵێكیشدا كه له رۆژنامه‌ی لا ڤێریتا-دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "ئه‌گه‌ر ئه‌م G20ه براوه‌یه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا به ئه‌گه‌ری زۆر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه. هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زیادهڕهوانهیه؟ له‌وانه‌یه نه‌خێر".
هاوكات ماڵپه‌ڕی ئافاریئیتاڵیانی، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه: "ئه‌م G20ه بۆ ئه‌ردۆغان به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕی. ئه‌و براوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه".