Mücahit Aydemir
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
قودس – AA
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، هێرزی هالەڤی هۆشداری دا بە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بێنیامین ناتانیاهو لەبارەی ئەوەی سەرکۆنەکردنی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵا لەلایەن سەربازانی یەدەگ و رەتکردنەوەی رێنماییەکان لەلایەن ئەوانەوە، لەوانەیە لەنێو سەربازان تەشەنە بکات.
میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، هێرزی هالەڤی لەبارەی رەتکردنەوەی بەشداریکردن لە مەشق و راهێنان لەلایەن سەربازانی یەدەگ کە فڕۆکەوانانی جەنگیی و پسپۆڕانی ئاسایشی سایبەریشیان لەنێو دان بەهۆی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵا لەگەڵ ناتانیاهودا دواوە.
هالەڤی لەمبارەیەوە نیگەرانییەکانی خۆی بە ناتانیاهو گەیاندووە و گوتوویەتی: "زۆر نیگەرانم لە تەشەنەسەندنی رەتکردنەوەی خزمەت لەنێو سوپا و مشتومڕ دروستبوون لەمبارەیەوە. لەوانەیە ئەمە زیان بە توانای سوپای ئیسرائیل بگەیەنێت".
ئاماژە بەوە دراوە ناوبراو، هەروەها وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یوئاف گاڵانت'یشی لەمە ئاگادار کردووەتەوە.
سەرۆکایەتی وەزیران، وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان نەداوە لەبارەی ئەم جۆرە هەواڵانە.